به‌ڤیدیۆ.. پۆلیس دزێك له‌ده‌ست قوربانییه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
دزه‌كه له‌ژێر ئافره‌ته‌كه هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕابوو.. پاڕانه‌وه‌شی هیچ سوودێكی نه‌بوو
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی رووسی له شاری كیرۆڤ به‌شێوازێك سزای دزێكی دا، كه تا له‌ژیان ماوه له‌بیری نه‌كات و چیتر متمانه‌ی به‌خۆ نه‌بێت دزی له ئافره‌ت بكاته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و ناوی لێنراوه "ده‌ستگیركردنی سڤیل"، دیمه‌نی دزێك نیشان ده‌درێت، كاتێك له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، كه هه‌وڵیدابوو جانتاكه‌ی بدزێت.
له گرته‌كه‌دا دیاره، كه ئافره‌ته‌كه دزه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ری راكشاوه تا ئه‌وكاته‌ی پۆلیس ده‌گات، هه‌رچه‌نده دزه‌كه ده‌پاڕێته‌وه و له‌به‌ر ئازاری جه‌سته‌ی هاوا ده‌كات و جاربه‌جار هه‌ره‌شه‌ش له ئافره‌ته‌كه و ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه گرته ڤیدیۆییه‌كه تۆمار ده‌كات، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه گوێی پێنادات و پێیده‌ڵێت: "بێده‌نگ به هه‌ی دۆڕاو، ویستت پاره‌كانم بدزیت، ئه‌ی به‌چی خواردن بۆ منداڵه‌كانم بكڕم.. خۆڵ بخۆن؟".
له ناكاو ده‌نگی ئه‌و كه‌سه دێت كه گرته ڤیدیۆییه‌كه تۆمارده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌كۆتاییدا پۆلیس گه‌یشت.. ته‌نیا ئه‌وه ماوه ئاهه‌نگ بۆ تاوانباره‌كه ساز بكه‌ین.. كۆتاییه‌كه‌ی نزیك بووه‌وه".
H.B