رووسيا: ميليشياكانى سووريا له حه‌ما و حه‌له‌ب و لازقييه هێز كۆده‌كه‌نه‌وه
ده‌ستيان به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى نيشته‌جێبوونى دانيشتوان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، گرووپه ميليشياكان له باكوورى حه‌ما و لازقييه و باشوورى خۆرئاواى حه‌له‌ب هێزيان كۆكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، هه‌ريه‌ك له هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام (به‌ره‌ى نووسره‌ى كۆن) و ميليشياكانى ديكه له باكوورى لازقييه و حه‌ما و باشوورى خۆرئاواى حه‌له‌ب ده‌ستيان به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى نيشته‌جێبوونى دانيشتوان كردووه.
سه‌رۆكى سه‌نته‌رى رووسى بۆ ئاشته‌وايى له سووريا، ليوا ئه‌ليكسى سيگانكۆڤ، رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌و ميليشيا نا شهرعييانه ده‌ست له كرده‌وه‌ى ئيستفزازى هه‌ڵگرن.
گوتيشى: پێويسته ئه‌وان روو له چاره‌سه‌رى ئاشتيى و هێنانه ئاراى گفتوگۆ بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ميليشيايانه له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى ئيدلب به‌رده‌وامن له پێشێلكردنى ياسا و شكاندنى ئاگر به‌ست.
به هۆى ئه‌و رووداوانه‌وه له 24 كاتژمێرى رابردوودا، دوو سه‌ربازى سووريا كوژراوون و چوار هاووڵاتيش بريندار بوونه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر