وێنه‌كانى ژيان له‌ چاوى ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى كورتبينى بوون ببينه‌

هه‌وڵيداوه‌ وێنه‌كانى روون نه‌كاته‌وه‌ و به‌ جۆرێك بيانكێشێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ پشت جامێكى ته‌ڵخه‌وه‌ بن

K24 – هه‌ولێر:

هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار فيليب بارلوو، له‌ باشوورى ئه‌فريقا، ژماره‌يه‌ك تابڵۆى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستاگرام نمايشكرد، كه‌ وێنه‌ى ديمه‌نى ئاسايى بوون و هه‌وڵيداوه‌ له‌ چاوى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ بيانكێشێت، كه‌ تووشى نه‌خۆشى كورتبينى بوون.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كاتێك وێنه‌ى كه‌س و باڵه‌خانه‌ و شه‌قامه‌كانى كێشاوه‌، هه‌وڵيداوه‌ وێنه‌كانى روون نه‌كاته‌وه‌ و به‌ جۆرێك بيانكێشێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ پشت جامێكى ته‌ڵخه‌وه‌ بن.

له‌ هونه‌رى فۆتۆگرافيدا، ئه‌و كاريگه‌رييانه‌ى بينين پێيان ده‌وترێت (bokeh) كه‌ له‌ زمانى ژاپۆنيدا ماناى شاراوه‌، ناديار ده‌گه‌يه‌نێت.

 

a little wip, oil on canvas #seascape

A post shared by philipbarlow (@philipbarlow) on

 

My favourite piece from the show with the new owner

A post shared by philipbarlow (@philipbarlow) on