به هۆى خۆشه‌ويستى سهگهكانيى پزيشكه‌كان ده‌ست و پێيان بڕييهوه
تووشى نه‌خۆشييه‌كى ترسناك بوو
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى به‌خێوكردنى سه‌گه‌كانى و خۆشه‌ويستى له راده‌به‌ده‌رى بۆيان، هاووڵاتييه‌كى ئه‌مه‌ريكى تووشى نه‌خۆشييه‌كى ترسناك بوو و به‌و هۆيه‌وه لوتى و ده‌ست و پێيان بڕييهوه.
ئه‌و هاووڵاتييه ئه‌مه‌ريكييه ناوى گريگ ماتيڤيله و ته‌مه‌نى 48 ساڵه و له ويلايه‌تى ويسكونسنى ئه‌مه‌ريكا نيشته‌جێيه.
پزيشكه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و به هۆى ليكى سه‌گه‌وه تووشى په‌كترياى (Capnocytophaga) بووه كه له ليكى سه‌گدا هه‌يه و ره‌نگه به هۆى گازگرتنه‌وه چووبيته گيانى.
پێشتر پزيشكه‌كان وايان ده‌زانى جۆرێك له ئه‌نفلۆنزاى گرتووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت: جه‌سته‌ى په‌ڵه په‌ڵه مۆر ببوويهوه. وا هه‌ستت ده‌كرد به دارى بيسبۆڵ ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ئه‌و پهكتريايه بووه‌ته هۆى دابه‌زينى فشارى خوێن و به‌و هۆيه‌وه خوێن وه‌ك پێويست نه‌گه‌يشتووه‌ته ده‌ست و پێى و خانه‌كانى ده‌ست و پێى له كار كه‌وتوون و مردوون.
دواى دوو هه‌فته له كه‌وتنى له نه‌خۆشخانه، پزيشكه‌كان رايانگه‌ياند، ده‌ست و پێ و لوتى تووشى نه‌خۆشى گهنگرينا بوونه و پێويسته ببڕدرێنه‌وه.
دواى بڕينى لووتيشى پزيشكه‌كان وتوويانه نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى بۆ ده‌كه‌ن.
شاره‌زايان ده‌ڵێن په‌كترياى (Capnocytophaga) كه له ليكى سه‌گدا هه‌يه زۆر مه‌ترسيداره له‌سه‌ر ته‌ندرووستى ئه‌و كه‌سانه‌ى سيستمى به‌رگرى لهشيان لاوازه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر