زه‌ريف: ئه‌مه‌ريكا له كه‌نداو چى ده‌كات
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له دوورى 7 هه‌زار ميل له خاكى خۆيانه‌وه چى ده‌كه‌ن له كه‌نداو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف ره‌خنه‌ى له بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له كه‌نداو گرت.
زه‌ريف له تويتێكدا، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، پرسيارى كردووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له دوورى 7 هه‌زار ميل له خاكى خۆيانه‌وه چى ده‌كه‌ن له كه‌نداو.
زه‌ريف ئه‌وه‌شى نووسيوه، ره‌نگه هێزه ده‌رياييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ده‌وروبه‌رى ئاوه‌كانمان نه‌توانن رێگه‌ى خۆيان بدۆزنه‌وه و ته‌نانه‌ت ره‌نگه ئه‌وان ناويشى نه‌زانن. ئه‌و ئاوه 2000 ساڵه پێى ده‌وترێت كه‌نداوى فارسى. ئه‌وه‌ش ماوه‌يه‌كى زۆر زياتره له دامه‌زراندنى ئه‌مه‌ريكا و ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ربازانه ره‌نگه نه‌شزانن له دووى حه‌وت هه‌زار ميل له نيشتيمانيان چى ده‌كه‌ن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راشيگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا خووى به به‌كارهێنانى سزاكانه‌وه گرتووه. هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن هيچ كۆتوبه‌ندێك له‌به‌رده‌م سياسه‌ته هه‌ڵه‌كانيدا نييه.
سه‌رچاوه: ئيرنا
ئ.ر