چين ره‌تيكرده‌وه ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى ئێران بێت
ئه‌مه‌ريكا شكستيهێناوه له رازيكردنى چين بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى ئێران نه‌كڕێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى چينى ميللى ره‌تيكرده‌وه بچێته ژێر بارى داواكارى ئه‌مه‌ريكا بۆ راگرتنى پرۆسه‌ى كڕينى نه‌وتى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ريكى ئه‌مڕۆ هه‌ينى (3ى ئاب/ ئۆگستى 2018) رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا شكستيهێناوه له رازيكردنى چين بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى ئێران نه‌كڕێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى بلۆمبێرگ بڵاويكرده‌وه، چين رازى بووه، بڕى زۆرتر له نه‌وتى ئێران نه‌كڕێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خۆى له شه‌ڕێكى ئابووريدايه له‌گه‌ڵ واشنتن.
ئاژانسه‌كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى چينى به هه‌وڵێك بۆ شكاندنى گه‌مارۆ ئابوورييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ئێران له قه‌ڵه‌مداوه، به‌و پێيه‌ى چين رايگه‌ياندووه، گوێ به سزاكانى ئه‌مه‌ريكا نادات و نه‌وتى ئێران ده‌كڕێت.
ئه‌مه‌ريكا بڕياريداوه، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له فرۆشتنى نه‌وتى ئێران بكات.
ئه‌و سهرچاوهيهى ئاژانسه‌كه ئه‌ندامێكى ئه‌و شانده ئهمهريكييهيه كه به پايته‌ختى وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێت به مه‌به‌ستى رازيكردنى وڵاتان تا ده‌ست له كڕينى نه‌وتى ئێران هه‌ڵبگرن.
بڕياره له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى داهاتوودا سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران به ته‌واوى بچنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
رۆژى (8ى تهمموز/ يۆليۆى 2018) سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌و رێككه‌وتنه ناووكييه راگه‌ياند، كه له تهمموز/ يۆليۆى 2015 له نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك واژووى له‌سه‌ر كرابوو.
تره‌مپ بڕيارى ئه‌وه‌شى داوه سزاى لاوه‌كى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێنێت، كه نه‌وتى خاوى ئێران ده‌كڕن و مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ تاران ده‌كه‌ن.
له مانگى تهمموز/ يۆليۆى رابردوودا، چين رايگه‌ياندبوو، ئاستى كڕينى نه‌وتى له ئێران به رێژه‌ى له سه‌دا 26 زياد كردووه.
چين به گه‌وره‌ترين وڵاتى كڕيارى نه‌وتى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و ساڵانه رێژه‌ى له سه‌دا 35ى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى ئێران بۆ چين ده‌ڕوات.
له سه‌ر داواى تره‌مپ، رێكخراوى ئۆپيك به سه‌رۆكايه‌تى سعوودييه به‌ڵێنى داوه رێگه به كورتهێنانى به‌رهه‌مى نه‌وت له بازارى جيهانيدا نه‌دات، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مى نه‌وتى ئێران بۆ بازاره جيهانييه‌كان قه‌ده‌عه كرا. ئه‌مه‌ش له پێناو رێگرتنه له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.
هه‌ريه‌ك له ژاپۆن و كۆرياى باشوور بڕياريانداوه چيديكه نه‌وتى ئێران نه‌كڕن. ته‌نيا چين ماوه‌ته‌وه، كه رازى نييه ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى ئێران بێت.
ئ.ر