فه‌یسبووك له چه‌ند وڵاتێك له كار كه‌وت
كۆمپانیاكه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له چه‌ند وڵاتێك له كار كه‌وت و به‌كارهێنه‌ران نه‌یانده‌توانی ئه‌كاونته‌كانی خۆیان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایته تایبه‌تمه‌نده‌كان، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رووسیا، به‌شێكی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، میسر و فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێك له كاركه‌وتووه.
له كاتی نه‌بوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌ش، په‌یامێك ده‌هاته سه‌ر په‌یجه‌كه و ده‌نووسرا: "ببووره هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه.. به زووترین كات كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین".
به گوێره‌ی وێبسایتی "Down Detector"، سه‌ره‌تا فه‌یسبووك له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، مه‌كسیك و به‌شێكی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا راوه‌ستا.
به‌كارهێنه‌رانیش له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بێزاری خۆیان له راوه‌ستانی فه‌یسبووك ده‌رده‌بڕی.
وێبسایتی "Down Detector"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فه‌یسبووك ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر له كاركه‌وتبوو، هه‌رچی ئه‌پی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و ئایپاده، به ئاسایی كارییان ده‌كرد.
له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبووك چه‌ند خووله‌كێكی خایاندووه و دواتر به‌رده‌ست بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیای فه‌یسبووك به فه‌رمی هیچ شتێكی له باره‌ی هۆكاری راوه‌ستان و له كاركهوتنهكه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ا. م