مۆدریچ سوورە لەسەر ئەوەی لە لە ریال مەدرید بڕوات
داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە
ئینته‌رمیلان بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ چاوه‌ڕێی هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی لوكا مۆدریچ ده‌كات.
پێگه‌ی كالچێۆ مێركاتۆ ئاشكرایكردووه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبووهنهوهیهكی چاره‌نووسساز له نێوان فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانەی ریال مه‌درید و لۆکا مۆدریچی ناوەڕاستکاری یانەکە ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی یاریزانه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پێشبینی ده‌كرێت مۆدریچ به پێرێز رابگه‌یه‌نێت بیەوێت یانه‌كه‌یان به‌ره‌و ئینته‌رمیلان جێبهێڵێت، هه‌رچه‌نده پێشتر فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید رایگەیاندبوو بە کەمتر لە 750 ملیۆن یۆرۆ ئامادە نین مۆدریچ بفرۆشن، کە ئەو بڕە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مۆدریچە لە یانە مەدریدییەکە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش رایگەیاندووە، مۆدریچ لەسەر بەجێهێشتنی ریال مەدرید و پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ئینتەر میلان سوورە، بۆیە داوایکردووە لەگەڵ پێرێز کۆبێتەوە تاکو بڕیاری خۆی پێ رابگەیەنێت، کە ئێستا ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتییە لە پشوودایە و هێشتا پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانی یانەکەی نەکردووەتەوە.
مۆدریچی 32 ساڵان دوو ساڵ به‌ر له ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تا 2020 درێژ كرده‌وه و مووچه‌ی ساڵانه‌یشی ده‌گاته 9 ملیۆن یۆرۆ.