دوای گواستنەوەی ڤیدال ئەمجارەیان بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە بانێگا
سێڤییا بووەتە سوپەر مارکێتی بارسێلۆنا
كارگێرانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت سێڤییا بكه‌نه سوپه‌ر ماركێت و له چه‌ند ساڵی رابردوودا یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه چه‌ندان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه واژۆ كردووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه بارسێلۆنا هه‌وڵده‌دات ئه‌مجاره ئێڤه‌ر بانێگای ناوه‌ڕاستكاری ئارجێنتینی له یانه ئهندهلوسیهكانهوه ببه‌نه ریزه‌كانی، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه بارسێلۆنا ئه‌گه‌ر به نرخێكی كه‌م ئه‌م یاریزانه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وێت ره‌نگه هێنده سوور نه‌بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدالی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
بانێگا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەیە، بۆیە بەگوێرەی رۆژنامە مەدریدییەکە پێدەچێت بارسێلۆنا لەسەر داوای مێسی هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئارجێنتینییەکە بدات، جگە لەمەش بلاوگرانا دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دوای رۆیشتنی چاڤی هێرناندێز و ئاندرێس ئینیێستا بەهێز بکاتەوە.
بارسێلۆنا هه‌ر له‌م هاوینه كلیمێنت لینگلێتی له سێڤییاوه به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی سی و پێنج ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی.