ئەردۆغان هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات
"دەست بەسەر سامانی وەزیرانی داد و ناخۆی ئەمەریکا دەگرین"
K24- ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆنگرەی ژنانی ئەکەپە لە ئەنقەرە وەڵامی سزاکانی ئەمەریکای دایەوە.
ئەردۆغان گووتی: "تورکیا وەڵامی بۆ سزاکانی ئەمەریکا دەبێت و دەست بەسەر سەروەت و سامانی وەزیرانی داد و ناوخۆی ئەمەریکا لە تورکیا دەگرین".
ئەردۆغان راشیگەیاند، تورکیا چاوەڕێی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایە، دەنا کاردانەوەیان دەبێت.
پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا بەهۆی تۆمەتبارکردن و زیندانیکردنی قەشەیەکی ئەمەریکی لە تورکیا ئاڵۆزی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و دوێنێ هەینیش هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا لە سێنگاپورە لەسەر پرسی ئەو قەشەیە کۆبوونەوە.
H.J