چه‌ندان یاری ئاگرین له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌ڕێوه‌یه
یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له درێژه‌ی یارییه دۆستانه‌كان، ئه‌مشه‌و تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چه‌ندان یاری ئاگرین له نێوان یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌یه، له یاری لوتكه ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
له یه‌كه‌مین یاری، له كاتژمێر 9:05 خوله‌ك ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا و لیۆنی فره‌نسا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
پاشان له یاری لوتكه‌دا، ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس له كاتژمێر 1:00ـی به‌ره‌به‌یان به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م یارییه، ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا و بارسێلۆنا له كاتژمێر 3:05 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.