به‌هرام قاسمی: له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی رابردوودا لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان تاران و ریاز هاتۆته ئاراوه
سویسرا ئه‌ركی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له سعووده له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان تاران و ریاز له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له سعوودیه هاتۆته ئاراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "بانا"ی ئێرانی له‌سه‌ر زاری قاسمی بڵاویكرده‌وه، "شاندێكی كونسۆڵگه‌ری ئێرانی كه له 10 كه‌س پێكهاتووه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێوشوێنی كونسوڵیه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردووه".
قاسمی گوتیشی: "ئێمه هیوامان وابوو شانده‌كه‌مان چالاكیه‌كانی له ته‌لاری كونسوڵخانه‌ی ئێران له ریاز ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دیاره دوا بڕیار له‌سه‌ره ئه‌وه دراوه كه ئه‌ركه‌كه‌ی له باره‌گای نێردراوی حه‌جی ئێرانی راپه‌ڕێنێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سویسرا رێككه‌وتووه، كه ئه‌و وڵاته ئه‌ركی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له سعوودیه له ئه‌ستۆ بگرێت".
قاسمی گوتی: "به‌ر له ته‌نیا 3 هه‌فته عه‌ره‌بستانی سعوودیه ڤیزای حه‌جكردنی به حاجیانی ئێرانی داوه، كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بوو ناوه‌كانیان تۆماركردبوو".
H.B