خۆپیشاندان له به‌سره ده‌ستیپێكرده‌وه
خۆپیشانده‌ران ته‌واوی رێگای كێڵگه نهوتییهكانییان گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ناحیه‌ی ئیمام سادق، له باكووری پارێزگای به‌سره، له خۆپیشاندان به‌رده‌وامن و رێگه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه نهوتییهكانیشیان گرتووه.
وێبسایتی "المربد"ی عێراقی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی مه‌نسووری، گوته‌بێژی خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاندووه، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه نهوتییهكانییان گرتووه.
به گوێره‌ی گوته‌بێژه‌كه، رێگه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌رامه و 3 رێگه‌ی دیكه‌ی لاوه‌كییان گرتووه، هاوكات شه‌قامی "العلم"یش به‌هۆی خۆپیشاندان داخراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێگا خۆڵه‌ی كارمه‌ندانی كێڵگه نه‌وتییه‌كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كان به‌كارییان ده‌هێنا.
مه‌نسووری راشیگه‌یاندووه، گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانهكانییان به‌رده‌وام ده‌بن تا ته‌واوی ئه‌و داواكارییانه‌یان كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی گردبوونه‌وه دراونه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه خۆی له دابینكردنی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجان له كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
له مانگی ته‌ممووزی رابردووه‌وه خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سڕه و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی.
به گوێره‌ی هاووڵاتییانی به‌سره رۆژانه كه‌متر له چوار كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی‌یان هه‌یه، ئاوی خواردنه‌وه‌شیان پاڵفته ناكرێت، سوێره و بۆ خواردنه‌وه‌ش ناشێت.
ا. م