كۆماری ئیسلامی پارێزه‌ره‌كه‌ی رامین حوسێن په‌ناهی ده‌ستگیركرد
حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین حوسێن په‌ناهی و كچانی شێناوێیه
K24- هه‌ولێر:
حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری رامین حوسێن پەناھی و دۆسێی كچانی شیناوێ لە سنە، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و بۆ شوینێكی نادیار گوازرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پارێزەری كورد حوسێن ئەحمەدی نیاز، كە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی رامین حوسێن پەناھی سەردانی دادگای شۆرشی سنەی كردووە، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌كاتی دەستبەسەركردنی ئەو پارێزەرە كوردە ھێزە ئەمنییەكان بێرێزیان پێكردووە، و دیاریش نیە بۆ كوێیان گواستووەتەوە.
پێشتریش زانیار ئەحمەدی نیاز كوڕی حوسێن ئەحمەدی نیاز بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپێشاندانەكان دەستبەسەركراوە و سزای 8 ساڵ زیندانیكردنی بۆ بڕاوەتەوە.
H.B