هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا
توانییان ناوچه‌كه جێ بهێڵن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان پێ بگات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌نگلادیش رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی محه‌مه‌دپوور له شاری ده‌كای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمۆبیلێكی باڵیۆزخانه، كه خانمی باڵیۆز، مارسیا برنیكاتی تێدا بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی "بلۆمبێرگ" بڵاویكرده‌وه، برنیكات و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی توانیویانه ناوچه‌ی محه‌مه‌دپوور جێبهێڵن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان پێ بگات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، هێرشبه‌ران به ماتۆرسكل هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
H.B