دوای 14 سه‌ده خۆپیشانده‌رانی ئێران تۆڵه له سه‌لمان فارسی ده‌كه‌نه‌وه
خۆپیشانده‌رانی ئێران تووڕه‌یی خۆیان به سووتاندنی پیرۆزییه‌كان هه‌ڵده‌ڕێژن
K24- هه‌ولێر:
تادێت خۆپیشاندانه‌كانی هاووڵاتیانی ئێران له دژی خه‌راپی دۆخی ئابووری وڵات روو له په‌ره‌سه‌ندنه، ئه‌مرۆش خۆپیشانده‌ران له شاری كازرۆن تووڕه‌یی خۆیان له پیرۆزییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵڕشت و به سووتاندنی په‌یكه‌ری سه‌لمان فارسی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشانی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یاندا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه چالاكوانانی ئێرانی چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیاندا سووتاندنی په‌یكه‌ری سه‌لمان فارسی له نزیك باره‌گایه‌كی بزووتنه‌وه‌ی شیراز له ده‌روازه‌ی شاری كازۆرنی سه‌ر به پارێزگای فارس له رۆژئاوای ئێران نیشان ده‌درێت، كه بڵێسای ئاگر سه‌رتاپای په‌یكه‌ره‌كه‌ی داگرتووه.
له پۆست و بڵاوكراوه‌كانیاندا، هه‌ندێك له چالاكوانان ره‌خنه‌ی توندیان له رۆڵی سه‌لمان فارسی له مێژووی ئێران‌دا گرتووه، به‌وه‌ی كه خۆی و شوێنكه‌وتوانی به‌ر له 14 سه‌ده ناپاكییان له نه‌ته‌وه‌ی فارس كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، ئیداره‌ی به‌رگری شارستانی و گوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له كازرۆن ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی سووتاندنی په‌یكه‌ری سه‌لمان فارسییان پێگه‌یشتووه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كردووه و دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، په‌یكه‌ره‌كه‌یان پاككردۆته‌وه و له‌شوێنی خۆیان داناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاگره‌كه‌یان له په‌یكه‌ره‌كه به‌رداوه، تایه‌ی ئۆتۆمۆبیلیان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه داناوه و ئاگریات ئینجا تێبه‌رداوه.
سه‌لمان فارسی یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بووه و، له وڵاتی فارسه‌وه چووه‌ته حیجاز و بیرۆكه و ستراتیژیه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئیسلام له شه‌ڕی خه‌نده‌ق له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه داڕ‌ێژرابوو، له‌سه‌رده‌می ئیمام عومه‌ردا بووه‌ته فه‌رمانڕه‌وای مه‌دائین، له ساڵی 33ی كۆچی كۆچی دوایی كردووه، له چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا ستایشی كراوه.
مردم كازرون كه صد پله فهيم تر از توله اخونداي مقيم شمال تهران هستن مجسمه كثيف سلمان فارسي رو دوباره اتيش زدن. حالا باز بريد بگيد پول اينها از عربستان مياد. #IranProtests pic.twitter.com/OWZrT0QSKN
— simo (@kaveh52) August 4, 2018

به‌مدواییانه به هۆی دابه‌زینی نرخی دروای ئێرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و داته‌پینی دۆخی ئابووری، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكۆكییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نگی به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵچنیه‌وه و خۆپیشاندانی فراوان له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له‌و وڵاته سازده‌كرێن.
H.B