به ڤيديۆ.. ته‌قاندنه‌وه‌ى سايلۆيه‌ك له رووسيا ببينه
شاره‌كه ناوى لێنراوه، (شارى بووكان).
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى شارى ئيڤانۆڤۆى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 400 كليۆمه‌تر له باكوورى مۆسكۆ، له رێگه‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ى ته‌قينه‌وه، ژماره‌يه‌ك كۆگاى ئارد و ئاشى كۆن و سايلۆيان رووخاند.
شاره‌كه له ئێستادا بووه‌ته ناوه‌ندێكى پيشه‌سازى و رۆشنبيرى له ناوه‌ڕاستى رووسيا و به هۆى زۆرى ده‌ستى كارى ئافره‌تان و فراوانبوونى پيشه‌سازى بچووكه‌وه شاره‌كه ناوى لێنراوه، (شارى بووكان).
له ده‌يه‌ى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه ژماره‌يه‌ك ناوه‌ند و كارگه‌ى گه‌وره‌ى تێدا دامه‌زراوه و له ئێستاشدا شاره‌كه ناوه‌ندێكى گرنگى پيشه‌سازى خۆراكه له رووسيا.
ئ.ڕ