به‌وێنه.. سه‌رۆكی وڵاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام سه‌مای بۆكۆ بۆكۆ ده‌كه‌ن
ئاهه‌نگه‌كه له جاكارتا سازكرا
K24- هه‌ولێر:
جۆكۆ ویدۆدۆ، سه‌رۆكی ئه‌ندۆنیسیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی چوونه ریزی سه‌ماكاران و له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كانی جاكارتای پایته‌خت ده‌ستیان به سه‌مای بۆكۆ بۆكۆی میللی كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاهه‌نگێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی خولی یارییه ئاسیاییه‌كانی 2018 و، به‌و هیوایه‌ی یاریزانانی وڵاته‌كه‌یان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌و یاریانه‌دا تۆمار بكه‌ن.

لێژنه‌ی رێكخه‌ری خولی یارییه ئاسیاییه‌كان كه بڕیاره له 18 ئه‌م مانگه‌وه له جاكارتا ده‌ستپێ بكه‌ن و تا 2ی ئهیلوول به‌رده‌وام بێت، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی رێكخستووه.
رێكخه‌رانی ئه‌و ئاهه‌نگه هیوادارن سه‌مای ئه‌مڕۆی جاكارتا وه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌مای به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان بچێته په‌رتوكی گینس، كه له‌ڕووی قه‌باره‌وه زۆرترین ژماره‌ی سه‌ماكاران به‌شدارییان تێدا كردووه و به‌لایه‌نی كه‌م 65 هه‌زار كه‌س سه‌مایان له‌و ئاهه‌نگه‌دا كردووه.
H.B