ده‌یان كه‌س بوونه قوربانیی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیسیا
91 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ناوچه‌كه، 91 كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/8/2018ـی دوورگه‌ی لۆمبۆكی ئیندۆنیسیاوه گیانیان له ده‌ستداوه‌و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان ده‌ڵێن: "هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی دوورگه‌كه گوستراونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام به‌هۆی پاشهبوومهلهرزهی ده‌رهاوێشته‌ی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه هه‌ست به هه‌ژاندنی ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن".
Video shows the moment a 7.0-magnitude earthquake struck Indonesia's Lombok pic.twitter.com/fvUGUzsx6h
— BNO News (@BNONews) ٥ أغسطس ٢٠١٨
ئهجۆنگ برامۆكا سه‌رۆكی ئه‌و ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌ی كاریان كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری كاره‌ساته سرووشتییه‌كانه له كه‌رتی نۆساتینجارای رۆژئاوا كه لۆمبۆكیش ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له به‌شه‌كانی باكووری رۆژئاوای دوورگه‌كه بوون، پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی په‌یوه‌ست به قوربانییه‌كانیش هێشتا به‌رده‌وامه".
Guests at a mall in Indonesia panic after Magnitude 7.0 earthquake strikes country.#PrayForBali#PrayForLombok#PrayForIndonesia pic.twitter.com/42BelywpMH
— Lorraine Lopezs (@LorraineLopezs) ٥ أغسطس ٢٠١٨
پێشتر سه‌نته‌ری ناوه‌ندیی ئه‌وروپی بۆ چاودێریی بوومه‌له‌رزه‌كان (EMSC) رایگه‌یاندبوو كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 6.6 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و كاتژمێر 11:46 خولهك به كاتی یه‌كگرتووی جیهانیی بووه‌و چهقهكهی 49 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ماتارام و له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر روویداوه.