ئه‌نجامی دهستژمێریی ده‌نگه‌كان راده‌گه‌یێنرێت
"سه‌رجه‌م وێستگه‌كان كۆتایی پێهێنراوه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی عێراق، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 6/8/2018 ئه‌نجامی دهستژمێریی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راده‌گه‌یێنرێت، كه به‌چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌هۆی تانه‌ی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه له بوونی ساخته‌كاریی له ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ست به ژماردنه‌وه‌ی كرابوو.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع) له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌داوه كه دادوه‌ره‌كان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌كه كۆتاییهاتووه‌و پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كه‌رخ له به‌غدا كراوه و له نهینهواو سه‌ڵاحه‌ددینیش به‌هه‌مان شێوه، ئێستا ئاماده‌ی راگه‌یاندنه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیارێك له‌باره‌ی وێستگه‌كانی ره‌سافه ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌ستژمێری و ده‌ره‌نجامه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بڕیاره‌كان راده‌گه‌یێنرێت و به ته‌نها كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ی فه‌رمی بڵاویده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ده‌نگه‌كانی 5 وێستگه له میانی پرۆسه‌ی دهستژمێریدا له كه‌رخ به‌هۆی نه‌بوونی باركۆد و تۆماری ده‌نگده‌ران، تا كاتی ساخكردنه‌وه‌ی راگیراوون.