به‌هۆی سه‌رپۆشه‌وه دوو ژنی ئێرانی ده‌بێته شه‌ڕیان
هەردووکیان شۆفێرن و یەکتر تۆمەتبار دەکەن
K24- هه‌ولێر:
له‌چك و سه‌رپۆش له ئێران، كێشه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ته و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی ئه‌خلاق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام ئێستا ناوه ناوه، خه‌ڵك و هاووڵاتیانی ئاسایی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌رپۆش نین و له‌چكیان به‌سه‌ره‌وه نییه.
له دوایین رووداویشدا، ژنه شۆفێرێكی ئێران له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌لایه‌ن ژنێكی دیكه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، هه‌موو هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه سه‌رپۆشی به سه‌ره‌وه نییه.
به گویره‌ی گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی، کە رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ى بڵاویکردووه‌تەوە، ژنە هێرشبەرەکە بە ژنەکەی دیکە دەڵێت: "تۆ رێزت بۆ خۆت هەیە؟".
ژنە بێ سەرپۆشەکەش کە منداڵێک و کچێکی دیکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەتی پێی دەڵێت: "ئەو شتە بۆ من گرنگ نییە".
هێرشبەرەکە ده‌ست به هاواركردن ده‌كات و داوای لێدەکات لە ئۆتۆمبێلەکەی بێتە خوارەوە, بەڵام ژنە بێ سەرپۆشەکە پێی دەڵێت: "ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە".
دواتر ژنەکە هێرشدەکاتە سەری و هەوڵیکردنەوەی دەرگاکە دەدات.
هەندێک لە ژنانی ئێران بۆ دژایەتیکردنی یاسای باڵاپۆشی و سەرپۆش، لەناو شەقامە گشتییەکان سەرپۆشەکانیان لادەبەن, ئەمەش زۆرجار دەستگیرکردن و شەڕی بەدوادادێت.
H.J