گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌ی ئێران له‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ نزیك بۆته‌وه‌

وه‌رزی داهاتوو له‌ خوله‌كانی ئه‌ورووپا یاری ده‌كات

عەلی رەزا بیرانوەندی گۆڵپاریزی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بێشیکتاشی تورکیاوە بکات.

سەرچاوەکانی تورکیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی بێشکتاش ماوەیەکە لە هەوڵی ئەوەدان کە گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و دواجار توانیویانە لەگەڵ ئەم یاریزانە بگەنە رێکەوتن، بەڵام ئەوەی کە بووەتە رێگر لە چوونی بیرانوەند بۆ ریزەکانی یانەی تورکی، بەرپرسانی یانەکەیەتی، چونکە ئەم یاریزانە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ ئەم یانەیە هەیە و بۆ دەستبەردابوونیشیان داوای نزیکەی 2 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، بۆیە چاوەروان دەکرێت دوای رێکكەوتنی نێوانی هەردوولا و رازیبوونی بەرپرسانی پێرسپۆلیس، ئەم یاریزانە بەرەو تورکیا بەرێ بکەوێت.

عه‌لی ره‌زا بیرانوەندی، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كه‌ له‌ مۆندیالی 2018 به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و لێدانێكی‌ پێناڵتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی گێرایه‌وه‌، ئه‌م گۆڵپارێزه‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ كه‌ ئێستا یاری بۆ یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی ده‌كات، له‌ خانه‌واده‌یه‌كی كۆچڕه‌و له‌ ناوچه‌ی (سارابیاس ـ لۆرستان) له‌ دایكبووه‌، سه‌رده‌می منداڵی هه‌ر له‌ پاڵ چیا و ده‌شتایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌سه‌ر بردووه‌ و دواتر ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ دیارترین گۆڵپارێزه‌كانی ئێران و جیهان.