ڤیدال له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بارسێلۆنا چی گوت؟
ڤیدال: مێسی باشترین ئه‌ستێره‌ی مێژووی تۆپی پێیه
ئارتورۆ ڤیدال به‌فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسێلۆنا كرد و پێشكه‌شی هانده‌ران كرا و یه‌كه‌مین پرێسی كۆنفرانسی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
ڤیدالی چیللی دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ پشكنینه پزیشكیه‌كانی بۆ كرا و به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م قۆناخه‌ی تێپه‌ڕاند، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه گرێبه‌سته 3 ساڵیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژۆ كرد.
ئارتورۆ ڤیدال له پرێس كۆنفرانسێكدا بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و وه‌ڵامی میدیاكارانی دایه‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكی له ده‌قی قسه‌كانی ڤیداله:
"هاتوومه‌ته بارسێلۆنا و ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌رزه هه‌موو هێز و توانای خۆم بۆ یارمه‌تیدانی بارسێلۆنا خه‌رج بكه‌م، شانازی ده‌كه‌م به ته‌نیشت مێسییه‌وه یاری ده‌كه‌م، ئه‌و باشترین یاریزانه له مێژووی تۆپی پێ."
"ئامانجی گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ بارسا بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگه، ئێمه نزیكین له بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه ده‌توانن سه‌یری سه‌رجه‌م یارییه‌كانمان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، به‌ڵام پێویسته رێزی سه‌رجه‌م یانه‌كان بگرین."
"شانازییه‌كی گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندیم به باشترین یانه‌ی جیهان كردووه، ده‌جه‌نگم بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانم، ژیانی خۆم پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كه‌م، له یاریگه ده‌جه‌نگم له‌پێناو ئه‌م تیپه.."
ئارتورۆ ڤیدالی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له بۆندزلیگا 124 یاری كردووه و 22 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ هاوڕێیه‌كانی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات له ئینته‌ر میلان زۆر نزیك بوو، به‌ڵام دواتر به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 9 ملیۆن یۆرۆ بووه چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا دوای (ماڵكۆم، ئارسه‌ر میلۆ و كلیمێنت لینلێت.