تره‌مپ بڕيارى سزادانى ئێرانى واژوو كرد
تره‌مپ راشيگه‌ياند، ئاماده‌يه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، بڕيارى سه‌پاندنى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران‌دا واژوو كرد.
دۆناڵد تره‌مپ راشيگه‌ياند، ئاماده‌يه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات بۆ واژوو كردنى رێككه‌وتنێكى نوێ.
به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رايانگه‌ياندووه، به‌ره‌به‌يانى سبه‌ى بڕيارى سزادانى ئێران ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى سكاى نيوزى عه‌ره‌بى، كه له زارى چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ريكييه‌وه گواستوويه‌تييه‌وه، ئه‌و سزايانه ئامانج لێيان فشار خستنه سه‌ر ئێران.
كه‌ناڵه‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا مه‌به‌ستييه‌تى ئێران ناچار بكات ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رابگرێت.
سزاكانى سه‌ر ئێران به هۆى رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كه‌وه هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموزى رابردوودا، تره‌مپ يه‌كلايه‌نه بڕياريدا وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه.
به كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له رێككه‌وتنه‌كه، ئێران رووبه‌ڕووى دۆخێكى ناهه‌موارى دارايى و ئابوورى بووه‌ته‌وه.
سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، هاوبه‌شه‌كانى واشنتن ناچار ده‌كات نه‌وتى ئێران نه‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ى ئابوورى ئێران داڕمێت.
تا ئێستا توركيا بۆ كڕينى غاز و چين له كڕينى نه‌وتدا رازى نه‌بوونه بچنه ژێر بارى سزاكانى سه‌ر ئێران.
سه‌دان كۆمپانياى وه‌به‌رهێنانى بيانى له ئێران سهرمايهگوزارييان په‌كخستووه به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى واشنتنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا و داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات.
ئ.ر