رووحانى وه‌ڵامى تره‌مپى دايه‌وه
پێويسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتن له‌سه‌ر بنه‌ماى راستگۆيى و پێكانى ئه‌نجام بنياتبنرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، له سايهى سزاكاندا هيچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا به‌رهه‌مدار نابێت و پێويسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتن له‌سه‌ر بنه‌ماى راستگۆيى و پێكانى ئه‌نجام بنياتبنرێت.
سه‌رۆكى ئێران، بانگه‌وازى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكى بۆ گفتوگۆى راسته‌وخۆ، به‌وه لێكدايهوه، كه واشنتن ئامانجييهتى گێره‌شێوێنى له ئێران به‌رپا بكات.
رووحانى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا ئه‌وه‌شى گوت: ناكرێت بڕوا و متمانه به ئه‌مه‌ريكا بكه‌ين. هه‌رچه‌نده ئێران جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سياسى و ديپلۆماسى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، بڕيارى سه‌پاندنى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران‌دا واژوو كرد.
دۆناڵد تره‌مپ راشيگه‌ياند، ئاماده‌يه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات بۆ واژوو كردنى رێككه‌وتنێكى نوێ.
به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رايانگه‌ياندووه، به‌ره‌به‌يانى سبه‌ى بڕيارى سزادانى ئێران ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
كه‌ناڵى سكاى نيوز بڵاويكرده‌وه، ئه‌و سزايانه ئامانج لێيان فشار خستنه سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى چالاكييه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ببێت.
سزاكانى سه‌ر ئێران به هۆى رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كه‌وه هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموزى رابردوودا، تره‌مپ يه‌كلايه‌نه بڕياريدا وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه.
به كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له رێككه‌وتنه‌كه، ئێران رووبه‌ڕووى دۆخێكى ناهه‌موارى دارايى و ئابوورى بووه‌ته‌وه.
سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، هاوبه‌شه‌كانى واشنتن ناچار ده‌كات نه‌وتى ئێران نه‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ى ئابوورى ئێران داڕمێت.
تا ئێستا توركيا بۆ كڕينى غاز و چين له كڕينى نه‌وتدا رازى نه‌بوونه بچنه ژێر بارى سزاكانى سه‌ر ئێران.
سه‌دان كۆمپانياى وه‌به‌رهێنانى بيانى له ئێران سهرمايهگوزارييان په‌كخستووه به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى واشنتنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا و داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات.
ئ.ر