ئاشكرا بوو كه‌ درێسی ریال مه‌درید له‌ پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاك دروست ده‌كرێت

به‌ ڤیدیۆ... درێسی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید هی بیرۆكه‌ی گه‌نجێكی هۆڵه‌ندییه‌

کۆمپانیای وەرزشی ئادیداس بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی ئۆشیان کلیناپ کە کارگەی لەناوبردنی زبل و خۆشاکە لە ئەمریکا، بۆ یەکەمجار هەستاون بە دروستکردنی شتومەکی وەرزشی و بە هەماهەنگیش لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، درێسی سێیەمی ئەم یانەیان بۆ وەرزی ئەمساڵ بەرهەم هێناوە....

بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەی ریال مەدرید، درێسەکانی ئەم یانەیە لە پاشماوەکانی زبل و خاشاک درووست دەکرێن و ئەم یانەیە بۆ وەرزی ئەمساڵ ئەم درێسانە کە رەنگیان مەیلەو نارنجیە سوودیان لێوە دەبینن.

دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی هۆڵەندی هەستا بە دامەزراندنی کارگەیەکی گەورە لە پێناو پاراستی ژینگە ئەمیش بە ناوی ( ئۆشیان کلیناپ) واتە زەریای پاککەرەوە، دواتر کۆمپانیای ئادیداس کە لە بواری بەرهەم هێنانی شتومەکی وەرزشی کار دەکات، بریاریاندا کە هاوکاری ئەم گەنجە 18 ساڵانە بن و لەو پاشماوانەی کە کۆ دەکرێنەوە کەلوپەلی وەرزشی لێ بەرهەم بێنن.

دوای چەندین ساڵ کۆمپانیای ئادیداس لەگەڵ بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە و هەروەها بەرپرسانی یانەی مەدریدی لە پێناو پەرەپێدانی ئەم کارگەیە و پاراستی ژینگە و دۆزینەوەی دۆستی زیاتر بۆ پاراستی ژینگەی جیهانی، بریاریاندا وەکو یەکەم هەنگاو درێسەکانی ئەم یانەیە لە پاشماوەکانی زبل و خۆشاک دروست بکرێن.

دوای دروست کردنی درێسی سێیەمی شایانەکان لە پاشماوەی زبل و خۆشاک، چاوەرێ دەکرێت کە ئەم بەرهەمە کریاری زیاتری هەبێت، ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژینگەیەکی لەبارتر لەمەودوا دروست ببێت.

چەندین ساڵە بە هۆی پیس بونی ژینگە، جیهان کێشەی زۆری تێکەوتووە، بۆیە چەندین بیرۆکە دروست بون بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە، دیارترین بیرۆکەش بەرهەم هێنانی کەل و پەلە وەرزشیەکاننن لەلایەن کۆمپانیای ئادیداس.

دیمه‌نی ئه‌م كاریگه‌یه‌ی كه‌ درێسی ریال مه‌دریدی لێ دروست ده‌كرێت

 

ریال مه‌درید درێسی سێیه‌می یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 نماییش كرد كه‌ له‌ پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاك دروست كراوه‌