عه‌زیزه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و سوله‌یمانی كوژرا
په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئۆپۆزیسیۆن و مۆساد درێژ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و پیاوه نادیاره‌ی هه‌ر كاتێك بیویستایه ده‌چووه كۆشكه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، كوژرا، ئه‌و پیاوه‌ی كه پلانی نهێنی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی داده‌رشت، ئۆپۆزیسیۆن و مۆسادی ئیسرائیلیی به كوشتنی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
زێده‌ڕۆیی نه‌بوو كه به عه‌زیز ئه‌سبه‌ری ته‌مه‌ن 63 ساڵان ده‌گووترا "پیاوه زۆر ناڕوونه‌كه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د" به‌ڵام رۆژی 4/8/2018 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له شاری مسیاف كه شوێنی نیشته‌جیبوونی بوو كوژرا.
ئه‌و زانایه‌ی مووشه‌ك و به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كێك بوو له‌و ژماره كه‌مه‌ی بۆی هه‌بووه به ئازادی بچێته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق، كاره‌كه‌یشی وایكردبوو كه هاوكاریی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بكات له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی زیره‌ك و ئاراسته‌كراودا.
له‌وه‌ش زیاتر سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت ده‌ڵێت: "ئه‌و ئه‌ندازیاره رۆڵێكی باڵای له پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی سووریا و ئه‌و ململانێیانه‌ی ئیستای وڵاته‌كه‌دا هه‌بووه كه له ساڵی 2011 وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
چه‌نده له ناوچه‌ی مسیاف له رۆژئاوای شاری حه‌ما و به دیاریكراوی له گوندی دێر ماما كوژراوه، به‌ڵام په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته و هه‌و‌اڵگری ئیسرائیلیش ده‌كرێت".
له‌و ناوچه‌یه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازی سووری، ده‌یه‌وێت پارێزگاریی له یه‌كێك له گرنگترین دامه‌زراوه‌كانی په‌ره‌پێدانی چه‌ك بكات كه دوو جار له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو و 23/ ته‌مووزی ئه‌مساڵدا ئیسرائیل به مووشه‌ك كردییه ئامانج و به‌شێكی وێران كرد، به‌ڵام ئێران ئه‌ركی درووستكردنه‌وه‌ی گرته‌وه ئه‌ستۆ به‌ڵام ئه‌مجاره له‌ژێر زه‌ویدا. دوای ئه‌وه هه‌وڵدرا كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان بگوازرێته‌وه شوێنێكی دیكه. ئێران سه‌رپه‌رشتی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زایانی كۆریای باكوور له ساڵی 2010 وه ئاگاداری ئه‌و ناوه‌نده بوون.
عه‌زیز ئه‌سبه‌ر یه‌كه‌م زانا نییه له ناوه‌ندی توێژینه‌وه كار بكات و دواتر بكوژرێ، له كاتێكدا سوورییه‌كان پێیانوایه ئیسرائیل و مۆساد له پشت كوشتنییه‌وه‌ن و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه كار ده‌كه‌ن درووست بووه، كه‌چی كه‌تیبه‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هه‌ستاوه‌و ده‌ڵیت ئێمه به‌و كاره هه‌ستاووین.
موهه‌نا جه‌فاله، فه‌رمانده له‌و كه‌تیبه‌ی ناوی ئه‌بو عه‌ماره‌یه ده‌ڵێت: "عه‌زیزمان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه، ئه‌وانه‌ی كوشتیان مه‌شقی تایبه‌تیان كردبوو بۆ پرۆسه‌ی كوشتنی له‌و شێوه‌یه، ئه‌و زانا سوورییه به‌رده‌وام به هاوڕێیه‌تی دوو ئۆتۆمبێل ده‌ڕۆیشت كه پاسه‌وانێتییان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌كه‌ی قورس كردبوو، به‌و هۆیه‌وه دوو جاری پێشتر له هه‌وڵی كوشتنی كشابوونه‌وه.
هه‌ر چه‌نده هێشتا ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ساغنه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و زانا سوورییه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆمبی بۆ دانرابوو یان له‌ناویدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام جه‌فاله یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "بۆمبی زۆرمان له ده‌روازه‌ی شاری مسیاف دانایه‌وه، له‌و رێگایه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و زانا سوورییه پێیدا ده‌رۆیشت".
پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌سبه‌ری خستبووه لیستی ئه‌وانه‌ی سزاكانی سه‌ر سووریا ده‌یگرتنه‌وه به‌و پاساوه‌ی یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌شداره له پێشخستنی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كان و ناوه‌كه‌یشیان به دۆسێی چه‌كی كیمیایی سووریا به‌ستبووه‌وه.