"یه‌كلایی بووه‌وه، كۆڤاسیچ وه‌رزی داهاتوو له پرێمه‌رلیگ یاری ده‌كات"
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ریال مه‌درید رۆیشتنی كۆڤاسیچ راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه ماتیۆ كۆڤاسیچ ناوه‌راستكاری كرواتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی گه‌یشتۆته ریككه‌وتن.
پێگه‌ی ماركای مه‌دریدی، له چوارچێوه‌ی هه‌واڵێكی به‌په‌له ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و كۆڤاسیچ به‌شێوه‌ی خواستن رووده‌كاته یانه له‌نده‌نییه‌كه.
كۆڤاسیچ دوێنی به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید نه‌كرد و ئه‌مڕۆش گه‌ڕایه‌وه و راهێنانێكی كه‌می له‌گه‌ڵ یانه‌كه كرد و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی رابگه‌یه‌ندرێت.
كۆڤاسیچی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه به گرێبه‌ستێكی 31 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه 109 یاری كردووه و 3 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌بووه.