مانچێسته‌ر یونایتد له‌ باره‌ی پۆگبا وه‌ڵامی بارسێلۆنای دایه‌وه‌

بارسێلۆنا 72 كاتژمێری بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكارێك له‌به‌رده‌مه‌

مانچێستەر یونایتد یەکەم ئۆفەری فه‌رمی بارسێلۆنای بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا رەتکردەوە.

کەناڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند و یێری مینا و ئاندرێ گۆمێزی لەلایەن بارسێلۆناوە پێگەیشتووە، بەڵام یەکسەر یانە ئینگلیزییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە، کە ئۆفەرەکە بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

کەناڵە ئیتالییەکە ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد ئۆفەری یەکەمی بارسێلۆنای رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییە بفرۆشێت، لە کاتێکدا بلاوگرانا دەیەوێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە یەکلا بکاتەوە.

پۆگبا کە دوێنێ پشووەکەی کۆتایی هات و لەگەڵ مان یونایتد دەستی بە راهێنان کردەوە، دەنگۆی ئەوە هەیە پەیوەندی لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ باش نەبێت، بەڵام پێدەچێت مۆرینهۆ وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو ناوەڕاستکارەی نەبێت.