له زۆربهی وڵاتانی باشووری ئهوروپا باری نائاسایی راگهیهندرا
بهرزبوونهوهى پلهى گهرما ئاگر له ئهوروپا بهردهدات
K24 – ههولێر:
بەرزبوونەوەی پلهی گەرما و ئاگر کەوتنەوە لە ئەوروپا تا دێت زیاتر دەبێت، لە دوایین رووداوی ئاگرکەوتنەوەش، لە هەرێمی ڤالێنسیا، زیاتر لە 2000 دۆنم زەوی و زار و رهز و باخ سووتاوە، هەزاران هاووڵاتیش بۆ ناوچه ئارامهكان راگوێزراوون.
پلەکانى گەرما لە ئیسپانیا و پۆرتوگال، لە 45 پلە تێپەڕى کردووە، لە زۆربەی ناوچە باشوورییەکانیش باری نائاسیی راگەیهندراوە.
سەرەڕای گواستنەوەی هاووڵاتيان، زیاتر لە 2200 دۆنم لە رەز و باخ و دارستان لە ڤالێنسيا سووتاوون و لەناوچوون، هەرچەندە پۆلیسی فریاکەوتن و تیمە خۆبەخشە خۆجێییەکان توانیان ئاگر لە رووبهرى ٨٠٠ دۆنم زەوی و دارستان بکوژێننەوە.
لەو هەڵمەتەى ئاگرکوژاندنەوەدا، فڕۆکەی سەربازی و هێڵیکۆپتەر بەکارهێنران، بە تایبەت لە ناوچە پارێزراوە 800 دۆنمیەکە.
بەهۆی ئاگرەکە، دانیشتوانی براخ لە ڤالێنسیا زیاتر لە 24 کاتژمێرە نەیوانتوانیوە لە ترسی تەشەنەکردنی ئاگرەکە بخەون و پشووبدەن.
هەرچەندە پلەکانی گەرما لەو وڵاتە و وڵاتانی دیكهی باشووری ئهوروپا بەرزن، بەڵام شارەزایانی کەشوهەوا، پێیان وایە کە دەکرێت ئەو ئاگرە بەهۆی هەورهبرووسكهوه كهوتبێتهوه.