لێكتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی گرژییه‌كان له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره هاتۆته ئاراوه
له رۆژانی داهاتوو شاندێكی توركیا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێك له ئه‌نقه‌ره‌وه سه‌ردانی واشنتۆن بكات، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و گرژیانه‌ی به‌هۆی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زیری داد و ناوخۆی توركیادا، له‌نێوان هه‌ردوو وڵات هاتوونه‌ته ئاراوه، كه واشنتۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه له دژی توركیا گرتۆته به‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "سی ئێن ئێن تورك" له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیپلۆماتكاری توركیا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره ئه‌نقه‌ره شاندێك ره‌وانه‌ی واشنتۆن بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه سه‌ره‌تاییه‌ی نێوانیان بكه‌ن".
سه‌رچاوه دیپلۆماتكاره‌كان پێشبینی ئه‌وه‌شیانكرد، شانده‌كه‌ی توركیا له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌وێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئه‌ندرۆ برانسۆن له توركیا، به‌وه‌ی كه ئه‌نقه‌ره له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و قه‌شه‌یه ده‌ستی له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی فه‌تحوللا گوله‌ن تێكه‌ڵكردووه، واشنتۆن سزای ئابووری به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له وه‌زیره‌كانی ناوخۆ و دادی توركیادا سه‌پاندووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته گرژی تێكه‌وتووه.
H.B