عه‌بادی چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكوومه‌ت ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات
به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كانی په‌روه‌رده و پیشه‌سازی دوو وه‌زیر ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، دوو وه‌زیری پێشووی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه و دووپاتیشیكرده‌وه، له رۆژانی داهاتوودا لیستێكی دیكه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه راده‌گه‌یه‌نێت كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له میانه‌ی گوتاری هه‌فتانه‌یدا هاتوون و گوتی: "ناوی دوو وه‌زیری پێشووی حكوومه‌ت دراوه‌ته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه په‌یوه‌ندییان به كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده و پیشه‌سازییه‌وه هه‌یه، وێڕای ره‌وانه‌كردنی ناوی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه په‌یوه‌ست بوون به پرسی درووستكردنی قوتابخانه‌كان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكوومه‌ت له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت و لیستێكی دیكه‌شمان ئاماده كردووه، كه به‌م نزیكانه راده‌گه‌یه‌نین".
وه‌ك عه‌بادی ئاماژه‌ی پێكرد، "ره‌وانه‌كردنی ناوی ئه‌و وه‌زیر و به‌رپرسانه بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، له‌چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا بووه و په‌یوه‌ندییان به گرێبه‌ستی قوتابخانه‌كانی ژماره‌یه‌ك پارێزگاوه هه‌بووه".
پێشتریش هه‌ر له‌سه‌رده‌می كابینه ماوه بهسهرچووهكهیدا، عه‌بادی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و وه‌زیری له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی عه‌بادی له ئاست داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق نه‌بوو و نه‌یتوانی خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رامبه‌ر خراپی خزمه‌تگوزاری، گه‌نده‌ڵی و بێكاری له وڵات بێده‌نگ بكات.
H.B