توركيا ناوى سه‌رۆكى شانده‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ريكا راگه‌ياند
بڕياره شانده‌كه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا سه‌ردانى واشنتن بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك بڵاويكرده‌وه، حكومه‌تى توركيا ئه‌ندامانى ئه‌و شانده‌ى ده‌ستنيشان كرد، كه بڕياره بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا سه‌ردانى واشنتن بكه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكرايكردووه، له دوو رۆژى داهاتوودا شاندى توركيا سه‌ردانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و شانده له باره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى نێوان هه‌ردوولا و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى ره‌سمى توركيا بڵاويكرده‌وه، شانده‌كه له لايه‌ن ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، سادات ئونال سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ش، به‌هاى ليره‌ى توركى هه‌ڵكشا، كه به هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ريكاوه به‌هاى خۆى له‌ده‌ستدابوو.
باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكاش له ئه‌نقه‌ره، له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌م دواييه، ئه‌مه‌ريكا دۆستێكى به‌هێز و هاوپه‌يمانى توركيايه. هه‌ردوو وڵاتيش په‌يوه‌ندى به‌هێزى ئابوورييان له‌گه‌ڵ يه‌ك هه‌يه.
ئ.ر