عه‌بادی هه‌ڵوێستی عێراقی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران راگه‌یاند
عه‌بادی: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزین
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی عێراقی له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه نابێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، له باره‌ی سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران جه‌ختی كرده‌وه: "كاردانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نابێت دووپاتیكرده‌وه، "پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ قۆناخی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه بریتیبوون له داخستنی ده‌روازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی تاران به دراوی بیانی و زێڕ و كانزا گرانبه‌هاكان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی پشێوی له بازاڕه‌كانی ئێران درووست بێت و جوورێك له دڵه‌ڕاوكێ بكه‌وێته ناو خه‌ڵكی ئێرانه‌وه و نه‌وێرن مامه‌ڵه‌ی دراو بكه‌ن.
H.B