تاران: تره‌مپ شياوى گفتوگۆ نييه
هه‌ر رۆژه شتێك ده‌ڵێت
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ، شياوى ئه‌وه نييه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌ر رۆژه شتێك ده‌ڵێت.
گوتيشى: "ترمپ ئه‌هلى گاڵته‌وگه‌په، نه‌ك گفتوگۆ".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيكردووه به شه‌ڕێكى ده‌روونى فراوان له دژى ئێران، به‌ڵام له ئێران‌دا هيچ متمانهيهك به لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى ناكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانييه جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بانگه‌شه‌ى تره‌مپ بۆ دانووستان، مانۆڕێكه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى زياترى له وڵاته هاوپهيمانهكانيى له ناوچه‌كه ده‌ستبكه‌وێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وامه له ترساندنى وڵاتانى كه‌نداو بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام پاره‌يان لێ بكێشێته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ره‌تيشيكرده‌وه، هيچ سامان و دراوێكى ئێران له ئه‌ڵمانيا بلۆك كرابێت.
ئ.ر