دادگاى تاوانه‌كانى به‌غدا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر پێنج چه‌كدارى داعشدا سه‌پاند
به‌شدارييان له كرده‌وه چه‌كدارييه‌كانى داعش له دژى هێزه ئه‌منييه‌كان له مووسڵ و ئه‌نبار كردووه
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى ناوه‌نديى تاوانه‌كان له به‌غدا، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر پێنج تۆمه‌تبار به تاوانى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه ده‌ركرد.
گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، عه‌بدولستار بيرهقدار رايگه‌ياند، دادگاى تاوانه‌كان له به‌غدا دۆسيه‌ى پێنج تۆمه‌تبارى يه‌كلا كرده‌وه و سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
گوتيشى: ئه‌و حوكمدراوانه به‌شدارييان له كرده‌وه چه‌كدارييه‌كانى داعش له دژى هێزه ئه‌منييه‌كان له مووسڵ و ئه‌نبار كردووه و تاوانيان ئه‌نجامداوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و بڕياره‌ى دادگا به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانى مادده‌ى چواره‌م له ياساى بنبڕ‌كردنى تيرۆر له عێراقدا ده‌رچووه.
ئ.ر