مووسڵ.. ژماره‌يه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر له پۆسته‌كانيان لابران
له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش كاريان بۆ ئه‌و رێكخراوه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى نه‌ينه‌وا، نه‌وفه‌ل حه‌مادى عاكوب بڕياريدا، ژماره‌يه‌ك فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسى شاره‌كه له كاره‌كانيان دووربخاته‌وه.
عاكوب، رايگه‌ياند، پارێزگارى نه‌ينه‌وا بڕياريداوه سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌ربكات، كه به‌شێكيان به‌رپرس بوونه و له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش كاريان بۆ ئه‌و رێكخراوه كردووه.
له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014 داعش توانى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر شارى مووسڵدا، كه دووه‌م گه‌وره شارى عێراق بوو.
دواى سێ ساڵ له فه‌رمانڕه‌وايى داعش و هه‌شت مانگ له ده‌ستپێكى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شاره‌كه، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، توانيان له ته‌مموز/ يۆليۆى 2017 شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئ.ر
