وه‌زيرانى به‌رگرى توركيا و ئه‌مه‌ريكا چه‌ند پرسێكيان تاوتوێكرد
باسيان له ره‌وشى سه‌ربازى و ئه‌منى سووريا كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلوسى ئاكار و هاوتا ئهمهريكييهكهى جيمس ماتيس، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و دۆخى سه‌ربازى سووريايان تاوتوێكرد.
ئاكار و ماتيس، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوانياندا باسيان له ره‌وشى سه‌ربازى و ئه‌منى سووريا كرد.
هێزه ئه‌مه‌ريكى و توركييهكان له مانگى حوزه‌يرانى رابردوو، رێككه‌وتن له ناوچه‌كانى نێوان قه‌ڵغانى فورات و شارى منبج بڵاو ببنه‌وه و كار بكه‌ن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى كورده‌كان له ناوچه‌كه.
هێزه توركييهكان به هاوكارى سوپاى سوورياى ئازاد كه پێكهاتووه له ميليشياكانى نه‌يارى سووريا، ده‌ستيان كرد به هێرشكردنه سه‌ر هێزه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى باب و جه‌رابلووس له حه‌له‌ب.
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا به هۆى سزاكانى واشنتنه‌وه له‌سه‌ر توركيا به ره‌وشێكى ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
توركيا قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى ده‌ستگيركردووه و به هاوكاريكردنى تيرۆر تۆمه‌تبارى كردووه.
ئه‌مه‌ريكا داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى ئه‌و قه‌شه‌يه ده‌كات.
به‌و هۆيه‌وه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ سزاى به‌سه‌ر هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى ناوخۆ و دادى توركيادا سه‌پاند.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر