ئه‌مه‌ريكا داوايهك ئاراسته‌ى سعووديه و كه‌نه‌دا ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا داواى له سعوودييه و كه‌نه‌دا كرد، كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ردوولايه‌ن كێشه‌كانيان به دانووستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ناكرێت ئێمه له برى ئه‌وان هيچ كارێك بكه‌ين و پێويسته ئه‌وان خۆيان ئه‌وه بكه‌ن.
رۆژى دووشه‌ممه (6ى ئاب/ ئۆگستى 2018)، سعوودييه باڵيۆزى كه‌نه‌داى له وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه ئابوورى و بازرگانييه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى رياز دواى ئه‌وه هات، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا له رێى تويته‌ره‌وه داواى ئازادكردنى چالاكانى سعوودييه‌ى كردبوو.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر