هاوژینه‌كه‌ی ئه‌سه‌د تووشی نه‌خۆشییه‌كی قورس ده‌بێت
ده‌ستی به قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
هاوژینه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا له په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه كه "ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوژینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا وێنه‌یه‌كی ئه‌سما ئه‌سه‌دی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به هاوڕێیه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر كردووه و نوسیوویه‌تی: "به‌هێز و باوه‌ڕ و متمانه‌وه خانم ئه‌سما ئه‌سه‌د قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی مه‌مك كردووه كه به‌م زووانه ئاشكرا بووه".