هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانی ئێران بازاڕی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست ده‌ده‌ن
كێن ئه‌و وڵاتانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كین؟
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیدا هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات، له مامه‌ڵه و بازرگانیكردنی ئه‌مه‌ریكا بێ به‌شی ده‌كات.
به‌ڵام كێن دیارترین هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانی تاران؟
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "ITC"، كه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان رێكخراوی بازرگانی جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، چین یه‌كه‌م هاوبه‌شی بازرگانی ئێران بووه له ساڵی 2017 دا و هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ئێران له‌و ساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته 18.6 ملیار دۆلار.
له پاش چین، كۆریای باشوور له پله‌ی دووه‌مدایه به‌هۆی هه‌نارده‌كانی بۆ بازاڕه‌كانی ئێران و ساڵانه به به‌های 4 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی هه‌بووه، پاش ئه‌وه‌یش ئه‌ڵمانیا به به‌های 3.4 ملیار دۆلار و دواتر توركیا به 3.25 ملیار دۆلار و پاشان هیندستان به به‌های 2.6 ملیار دۆلار به هاوبه‌شی گرنگی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێن.
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه به‌رده‌وامبن له مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگرێته‌وه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر كه بازاڕی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست بده‌ن كه به گه‌وره‌ترین بازاری جیهان داده‌نرێت.
چونكه هه‌نارده‌ی چینی بۆ ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 526 ملیار دۆلار و كۆریای باشوور 73 ملیار دۆلار و ئه‌ڵمانیا به به‌های 120 ملیار دۆلار كاڵا و كه‌ره‌سته‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناردووه.
رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران خرانه بواری جێبه‌جێكرده‌وه‌و بڕیاره مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ سزاكانی سه‌ر تاران قورس‌تر بكرێت و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش بگرێته‌وه.