عێراق نه‌یتوانی هه‌ڵوێسته راسته‌قینه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران به‌شاراوه‌یی بهێڵێته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵوێستێكی تووڕه‌تر له هى عه‌بادی نيشانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند و، تێیدا هه‌ڵوێستی خۆی به‌ئاشكرا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، عێراق ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د مهجووب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران تووڕه‌یی عێراقی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، "عێراق سه‌رله‌به‌ری سزاكان بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێك ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه سزادانی هه‌ر وڵاتێك به پله‌ی یه‌كه‌م زیان به گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت"، روونیشیكرده‌وه، "ئێران وڵاتێكی دراوسێی عێراقه و له قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵمان بووه".
مه‌حجووب ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێك ته‌نیا زیان به‌و وڵاته ناگه‌یه‌نێت كه سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌ڵكو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت", گوتیشی، "ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، فشار بخاته سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆئه‌وه‌ی له‌و سزایانه پاشه‌گه‌ز بێته‌وه كه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و سزایانه كاریگه‌ری نه‌رێنی و گه‌وره له بواره‌كانی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر عێراقیش درووست ده‌كات، چونكه ئێران دراوسێی ئێمه‌یه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستێكی جیاواز له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیشاندابوو و رایگه‌یاندبوو، "ئێمه له‌گه‌ڵ سزاكانی سه‌ر ئێران نین، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بین و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كه‌م قۆناغی سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، كه خۆی له قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن له بواره‌كانی دراو و كانزا به‌نرخه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینێته‌وه، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه‌ش، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مانه توندترین سزان كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوومانه و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوودا سزاكان توندتریش ده‌كه‌ین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی دووه‌م قۆناغی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران، كه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م بازاڕه جیهانیه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت به‌ڕووی تاران‌دا دابخات.
H.B