كچانی دهۆك ریمۆنتادایان به‌سه‌ر سلێمانی دا كرد و بوونه پاڵه‌وان
هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك بووه پاڵه‌وانی پارێزگاكانی فووتساڵی كچانی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌ی فووستاڵی كچانی دهۆك ریمۆنتادایان به‌سه‌ر سلێمانی دا كرد بوونه پاڵه‌وانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی فووستاڵی كچانی كوردستان، كاتێك له یاریی كۆتایی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سلێمانی تا خوله‌كانی كۆتایی یارییه‌كه به گۆڵێك له پێش بوون، دواتر كچانی دهۆك 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد و له‌به‌رده‌م هانده‌ران و له نێو یاریگه‌ی خۆیان ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان گێرا.
له‌و یارییه‌دا ئاتا داود، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای دهۆك هاتریكی له دژی سلێمانی تۆمار كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له لایه‌ن گۆڵكاری ناسراوی كوردستان (سیپه‌ل شكوور) تۆمار كرا.
گۆڵه‌كانی سلێمانیش له لایه‌ن (حه‌لیمه جه‌لیل و نه‌سرین خه‌یرواڵڵا) تۆمار كران.
پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی فووتساڵی كچانی كوردستان، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له شاری دهۆك به به‌شداریی هه‌ر 4 پارێزگایه‌كه‌ی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك) به‌ڕێوه ده‌چێت.