رۆژنامه‌يه‌كى رووسى: ئێران پلانى سێيه‌مى بۆ شه‌ڕ ئاماده كردووه
خۆرئاواييه‌كان به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا پابه‌ندى ئه‌و بهڵێنانهيان نه‌بوون كه له رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران واژوويان له‌سه‌ر كردبوون
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ئه‌مه‌ريكا كه بۆ بهچۆكداهێنانى دژى گرتوويه‌تييه به‌ر.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى رووسى (نيزاڤيسيمايا گازێتا) وتارێكى به ناونيشانى (ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت ئێران به چۆكدا بهێنێت) له باره‌ى پلانى (ج)ى ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌مه‌ريكا ته‌نيا به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه، كه سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه، به‌ڵكو كاريش ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى رێككارى توند دژى ئه‌و وڵاتانه‌ى هاوكارى ئێران ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى ئێران، ره‌جه‌ب ساڤارۆڤ، رايگه‌ياند، له سه‌دا 95ى سزاكانى سه‌ر ئێران لانهبرابوون. خۆرئاواييه‌كان به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا پابه‌ندى ئه‌و بهڵێنانهيان نه‌بوون كه له رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران واژوويان له‌سه‌ر كردبوون.
ئه‌و شاره‌زايه پێى وايه، لێدوانه‌كانى تايبه‌ت به بهچۆكداهاتنى ئێران زۆر زيادهڕۆييان تێدا ده‌كرێت و كاريگهريشيان له‌سه‌ر ئابوورى ئێران ده‌بێت. ئێرانيش ساڵانێكى زۆره خۆى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سزاكان ئاماده كردووه و له ماوه‌ى 40 ساڵى رابردوودا، ئێران زۆر به باشى له سرووشتى سياسه‌تى خۆرئاوا و ئه‌مه‌ريكا تێگه‌يشتووه و پلانى (ب)ى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌يه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، سه‌ره‌ڕاى پلانى (ب) ئێران پلانى (ج)يشى هه‌يه و ئه‌و پلانه‌ى تايبه‌ته به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ره‌وشى ناهه‌موار و ئه‌گه‌رى پێكدادانى سه‌ربازى و ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره هێرشێك بكرێته سه‌ر ئێران ئه‌وان ئێران به ههستيارييهكى زۆره‌وه ئاماده‌ى وهڵامدانهوهيه.
له رووى سه‌ربازييه‌وه ئێران سيستمێكى به‌رگرى تۆكمه‌ى هه‌يه و له به‌رگرى ئاسمانى و ته‌كنۆلۆجياى مووشه‌كى پێشكه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه و ده‌توانێت مانگه ده‌ستكرده‌كانى بۆ بوارى سه‌ربازى به‌كاربهێنێت و گرنگترين شتيش هێزه تايبه‌ته‌كانى به شێوه‌يه‌كى زۆر ورد و رێك‌وپێك راهێنانيان پێكراوه و ئاماده‌كراوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى له‌ناكاو.
روودانى ره‌وشى ناله‌بار ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته ئاراوه، كه زيان به‌و وڵاتانه‌ش بگات كه ئاسمان و خاكيان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كار ده‌هێنن.
ئ.ڕ