هاوژینه‌كه‌ی ئه‌سه‌د باسی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كه‌ی ده‌كات
ئه‌سما ئه‌سه‌د تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه قورسه‌كه‌ی، ئه‌سما ئه‌سه‌د هاوژینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا باسی ئیراده‌ی خۆی ده‌كات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی و ده‌یبه‌ستێته‌وه به ئیراده‌ی گه‌لی سووریاوه".
پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یه‌كه‌م كۆمێنیتی ئه‌سما ئه‌سه‌دی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كردووه كه به‌م دواییانه ده‌ركه‌وت كه تووشی بووه".
ئه‌سما ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: "من له‌و گه‌له‌م كه هه‌موو جیهان ده‌زانێت خۆڕاگر و به‌هێزه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان و ئیراده‌ی من له گه‌وره‌یی و خۆڕاگری ئێوه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌رتانخست".
رۆژی چوارشه‌ممه 8/8/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا له په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه رایگه‌یاندبوو كه "ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوژینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا وێنه‌یه‌كی ئه‌سما ئه‌سه‌دیشی بڵاوكرده‌وه كه به هاوڕێیه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر كردووه و نوسیبووی: "به‌هێز و باوه‌ڕ و متمانه‌وه خانم ئه‌سما ئه‌سه‌د قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی مه‌مك كردووه كه به‌م زووانه ئاشكرا بووه".
