تره‌مپ: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا باش نییه
باسی به‌های لیره و دۆلاریش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باجی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی توركیا، به‌تایبه‌تیش ئه‌له‌منیۆم و ستیل.
دۆناڵد تره‌مپ، له تویتێكدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوه باجی سه‌ر به‌رهه‌می توركیا دووهێنده بكات، به شێوه‌یه‌ك باجی سه‌ر ئه‌له‌منیۆم ببێته 20% و ستیلیش بۆ 50% زیادكراوه.
هه‌ر له تویته‌كه‌دا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، داشكاندنی دراوی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ دراوی توركیا، به‌ڵام لیره له داشكاندن به‌رامبه‌ر به دۆلاره به‌هێزه‌كه‌مان به‌رده‌وامه".
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ش، تره‌مپ ده‌ڵێت: "له ئێستادا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا باش نییه".
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2016ه‌وه، به‌ناوی ئه‌ندرو جۆنسن، نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا گرژی تێكه‌وتووه، سه‌رۆكی ئهمهریكشا باجی زیاتر خستووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی توركیا، به‌مه‌ش زیانێكی زۆری ئابووری به‌رده‌كه‌وێت.
به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكاش به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌ر 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 600 لیره ده‌بێت.
ا. م