هاوسەرەکەی کارداشیان ترەمپ بە ئافرەتباز ناودەبات

ترەمپ لەبەر کارداشیا زیندانییەکی هەتایی ئازادکرد

K24- هه‌ولێر:

هاوسەری کیم کارداشیان، خانمە مۆدێل و رۆڵگێری بەرنامە تەلەڤزیۆنەکانی ئەمەریکا ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە "ئافرەتباز" ناودەبات.

کەین وێست، هاوسەری کارداشیان و راپەری ئەمەریکی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ جیمی کیمێل، پێشکەشکاری ناوداری ئەمەریکی، پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئەو هەستی چۆن بووە کاتێک کارداشیانی خێزانی سەردانی ترەمپی کردووە و بەتەنها لە نووسینگەی سەرۆک بوون لە کۆشکی سپی، کەین لە وەڵامدا بە پێکەنینەوە گووتی: " ئەو(ترەمپ) کەسێکی ئافرەتبازە".

بەهۆی کارداشیان، ترەمپ ژنێکی لە زیندان ئازادکرد کە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، سزای زیندانی هەتایی بەسەردا سەپابووە، ئەمەش وایکرد، کیم کارداشیان و ترەمپ لە کۆشکی سپی چاویان بەیەک بکەوێت.

سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو تۆمەتبارە لەلایەن کارداشیانەوە، کەین گووتی: "ئەو زۆر بە پەرۆشییەوە ئەو کارەی دەکرد، ئەوە دڵخۆشکەر بوو کە ببینم خەونێکی هاتۆتە دی".

ترەمپ بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ چەند سۆزانییەکی ئەمەریکی لە رابردوودا تۆمەتبارکراوە و رەخنەی ئەوەشی لێدەگیرێت کە چەند جارێک لە قسەکانی سوکایەتی بە ژنان کردووە.

H.J