ئێران داوای 11 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له عێراق ده‌كات
"ره‌وشی ئابووری خراپه و قه‌رزی كۆنی وهبیرهاتووهتهوه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌عسوومه ئیبتیكار، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای قه‌ره‌بووی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه له عێراق ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران راگه‌یاندووه.
لێدوانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران له دوای تویتێكی مه‌حموود سادقی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران دێت، كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت به‌غدا 11 ملیار دۆلار، وه‌ك قه‌ره‌بووی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، له بڕی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ئێران كه‌وتوون، بداته‌وه تاران، وه‌ك له مادده‌ی 6ی بڕیاری ژماره 598ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا باسكراوه.
وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان بۆ كردووه، به هۆی بارودۆخی ئابووری وڵاتی دراوسێ (عێراق)، كه گونجاو نه‌بووه، ئێران داوای ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه.
مه‌عسوومه ئیبتیكار، له تویته‌كه‌دا، داوای ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه‌ش ده‌كاته‌وه كه به هۆی شه‌ڕی عێراق و كوه‌یت له ئێران كه‌وتووه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌رده‌می محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌رۆكی پێشووتری ئێران داوایه‌ك دراوه‌ته لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانه‌كان.
له یه‌كه‌م وه‌ڵامیشدا، فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری عێراق، ئێران به هێنانی قاعیده بۆ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات له دوای 2003 و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆیه‌وه یه‌ك ملیۆن عێراقی كوژراون، هاوكات داوای بڕی 11 ملیار دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی پشتگیری سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ناكات و به هه‌ڵه‌ی ستراتیژی وه‌سفی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاندووه ناچاره پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
ا. م