به ڤیدیۆ... سه‌یرترین كارتی سوور له مێژووی تۆپێ پێ
ئه‌م كارته سووره توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند

له گه‌ڕی چواره‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا، ناوبژیوان سه‌یرترین كارتی سووری به‌ڕووی یاریزانێكدا به‌رز كرده‌وه، ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانێك به‌رامبه‌ر یاریزانێكی هاویانه‌ی خۆی كه‌مێك هه‌ڵچوو.
پاتریك سكۆریسكی یاریزانی یانه‌ی (گاستیرزیبا) له یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر (چۆنیزاكا) كارتی سووری راسته‌وخۆی وه‌رگرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 80 مشتومڕێكی كه‌می له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی خۆی كرد به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تێكی گۆڵكردن.
دواجار یارییه‌كه به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، یانه‌ی گاستیرزیبا به‌هۆی ئه‌م یه‌كسانبوونه له ریزبه‌ندی حه‌ڤده‌یه‌می كۆتایی خولی یانه‌كه‌ی دێت، له 4 یاری ئه‌م وه‌رزه، 2 شكست و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه.