ئالێگری: كریستیانۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت

ئالێگری: كریستیانۆ كاتێك له‌ ریال مه‌دریدیش بووه‌، ئاره‌زووی له‌ یوڤێنتۆس بووه‌

پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یوڤێنتۆس و لازیۆ، ئالێگری جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌ درێژایی 90 خوله‌ك یاری بكات، ده‌شڵێت: ره‌نگه‌ هه‌ندێكجار له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش بێت.

ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ڵێت: كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ مه‌شقه‌كانی ده‌كات و ئه‌و هه‌میشه‌ كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.

ئالێگری گوتیشی: كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی یوڤی ئاماده‌یه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێكجار بۆ ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت.

ئالێگری ده‌شڵێت: بەهۆی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یۆڤێنتۆس ئێمە تووشی کێشەیەکی گەورە بووینەتەوە، چونکە نزیکەی شەش بۆ حەوت یاریزانمان هەیە توانای جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆیان هەیە و هەموویان لە دەوری تۆپ کۆدەبنەوە، بەڵام ئێمە بۆ ئەم وەرزە پاولۆ دیبالا و کریستیانۆ رۆناڵدۆمان راسپاردووە بۆ ئەوەی لێدانە راستەوخۆیەکان جێبەجێ بکەن.

ئالێگری گوتیشی: کریستیانۆ بۆ یارییەکەی لازیۆ تەواو ئامادەیە، بەڵام دەبێت لەبیرمان بێت هێرشبەرەکانمان لە ماوەی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ ماوەیەکی کەم لەگەڵمان بوون، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.

ئالێگری گوتیشی: گۆڵەکەی کریستیانۆم لەبیرە وەرزی رابردوو لە یاریگەی ئالیانز دژی ئێمە تۆماریکرد و لەلایەن هاندەرانی یۆڤێنتۆسەوە چەپڵەڕێزان کرا، کە پێموایە ئەو رێز و خۆشەویستییەی هاندەران هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی کریستیانۆ پەیوەندی بە یۆڤییەوە بکات، جیا له‌وه‌ش كریس كاتێك له‌ ریال مه‌دریدیش بووه‌ ئاره‌زووی له‌ یوڤێنتۆس بووه‌.

Fly Erbil Advertisment